Shaqam.Net 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 492
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە165

ژمارە164

ژمارە163

ژمارە162



ژمارەى نوێ ى گۆڤارى شەقام بخوێنەرەوە

ئازیزان ئەتوانن لیرەدا ژمارە166ى گۆڤارى شەقام بخویننەوە

 



نه‌هزه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌كۆنگره‌دا به‌ شیعر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕى:
عه‌لى باپیر، له‌ شیرى بۆ ئه‌میرى هه‌تا پیرى !


تایبه‌ت به‌(شه‌قام):
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌به‌شداری شه‌شسه‌دوحه‌فتاوپێنج ئه‌ندام كه‌ سه‌دویازده‌یان ئافره‌ت بوون كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ست هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو كۆنگره‌كه‌ چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت, به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆنگره‌ له‌به‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی‌و ده‌ركه‌وتن‌و خۆئاشكراكردنی باڵی نه‌هزه‌كان ناچار بوون به‌ دوو ڕۆژ كۆتایی به‌ كۆنگره‌ بهێنن. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ كه‌ ڕووداوه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می بۆ (شه‌قام) گێڕایه‌وه‌، ناكۆكیه‌كان ده‌ركه‌وتن‌و نه‌هزه‌كانیش توڕه‌بوون به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ره‌تای پێشكه‌شكردنی وتاری عه‌لی باپیر ئه‌میری هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌یه‌كی نه‌فه‌س بڕو هه‌ڵچوونه‌وه‌ كه‌ ووتبووى" كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوتله‌و كوتله‌بازی تێدانیه‌, قبوڵیش ناكه‌ین له‌ كه‌س كوتله‌بازی بكات", له‌هه‌مان ئه‌م ووتاره‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ دانی به‌وه‌دانا, كه‌"چه‌ند ئه‌ندامێكی دڵنه‌خۆش له‌ناو خۆماندا (كۆمه‌ڵ) ڕه‌نگه‌ حه‌زی له‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ‌و ئه‌م كاروانه‌ نه‌بێت" ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ كادیرێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌شدارووانى كۆنگره‌كه‌ ئه‌م هه‌ڵچوونه‌و ده‌سته‌واژه‌ی دڵنه‌خۆش به‌ ئاماژه‌یه‌كی زه‌ق داده‌نێت, كه‌ كه‌موكوڕی‌و ته‌نانه‌ت كوتله‌وكوتله‌بازیش له‌ناو حزبه‌كه‌یاندا بوونی هه‌یه‌، ئه‌و كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتیی "ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ له‌ كۆمه‌ڵدا بۆ باڵی م.عه‌لی باپیر یه‌كلایی بۆته‌وه‌و به‌نموونه‌ له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌م باڵی م.عه‌لی باپیر‌و باڵی نه‌هزه‌كان ده‌رچوون, به‌ڵام له‌ كۆنگره‌ی دوو, ئاڵوگۆڕ به‌ كوتله‌ى ڕیفۆڕمخوازه‌كان كرا, ئه‌ویش باڵی سه‌له‌فی‌و نه‌هزه‌ بوون, به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌رچوونی سه‌له‌فیه‌كان‌و په‌راوێزخستنی نه‌هزه‌كان بوو, باڵی مامۆستاش وه‌ك خۆی مایه‌وه‌, به‌ڵكو به‌هێزتریش بوون".

نێردراوه له لایه‌ن admin له‌ : دووشه‌ممه‌، 2 سه‌رماوه‌رز ، 2709 (201 خوێندراوه‌ته‌وه)
درێژه‌


هه‌واڵ:

به‌رپرسى مه‌سیحیه‌كانى قه‌ڵادزێ بۆ شه‌قام:
" ته‌نها به‌خۆشه‌ویستى وه‌ڵامى هێرشه‌كانى مامۆستایانى ئایینى ده‌ده‌ینه‌وه‌"

ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێرومێ  له‌قه‌ڵادزێ  واز له‌ئاینى ئیسلام دێنن و باوه‌ڕ به‌ئایینى مه‌سیح دێنن, به‌رپرسى مه‌سیحیه‌كانى سنورى پشده‌رو بیتوێنیش  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ "له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینى و كه‌سانى توندڕه‌وى ئاینى ناو خێزانه‌كانه‌وه‌ كێشه‌ى زۆر بۆ كچان وكوڕانى هاوبیروباوه‌ڕه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كرێت و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌",جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌" مامۆستایانى ئایینى مافى ئه‌وه‌یان نییه‌ ڕێگربن له‌به‌رده‌م خواسته‌كانى ئێمه‌, چونكه‌ ئێمه‌ش مافى بوون و ئازادى بیروڕاى ئایینى خۆمان هه‌یه‌".
"كۆژین خدر" شوانى كڵێساى مه‌سیحى كوردستان له‌ پشده‌ر – بیتوێن , له‌دیدارێكى تایبه‌تى گۆڤارى شه‌قام دا وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى تایبه‌ت به‌ گه‌نجه‌ مه‌سیحیه‌كانى قه‌ڵادزێ ده‌داته‌وه‌و ڕه‌خنه‌ش له‌ ئیداره‌ى ناوچه‌ى پشده‌ر ده‌گرێت كه‌به‌ پێى قسه‌ى  ناوبراو له‌زۆر ڕوه‌وه‌ كه‌م ته‌رخه‌مى له‌به‌رامبه‌ریان ده‌نوێنێت.

 

نێردراوه له لایه‌ن admin له‌ : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 (282 خوێندراوه‌ته‌وه)
درێژه‌


هه‌واڵ:

سه‌میره‌ محه‌مه‌د:
شه‌ڕى ناوخۆى نێو رێكخراوه‌كانى ژنان ئه‌وپه‌ڕى نابه‌رپرسیاره‌تییه‌


بوونى بزووتنه‌وه‌ى ژنان و چۆنێتى دروستبوونى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ و ره‌وشى رێكخراوه‌كانى ژنان له‌ روكه‌ش و واقیعدا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و دیمانه‌یه‌یه‌ كه‌ شه‌قام له‌گه‌ڵ (سه‌میره‌ محه‌مه‌د) رۆژنامه‌نووس و چالاكوان له‌ بوارى مافه‌كانى ژناندا سازیداوه‌.

دیدارى تایبه‌ت به‌ (شه‌قام):


شه‌قام: ده‌توانین بڵێین له‌ كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى ژنان؟

نێردراوه له لایه‌ن admin له‌ : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 (158 خوێندراوه‌ته‌وه)
درێژه‌


هه‌واڵ:

ئایا ئه‌مه‌ریكا، رۆژئاوا، ئیسڕائیل ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ
دروست ده‌كه‌ن؟
 
دیدارى (شه‌قام) له‌گه‌ڵ حوسنى مه‌حلى

حوسنی مه‌حلی كێیه‌؟ له‌شاری حه‌له‌بی سووریا له‌دایكبووه‌. خوێندنی باڵای له‌توركیا ته‌واو كردووه‌و دواتریش نامه‌ی دكتۆرای له‌په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌. بۆ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌توركیا په‌یامنێری كردووه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و ئه‌لجه‌زیره‌ بووه‌ له‌توركیا. ئێستا په‌یامنێری رادیۆی BBC یه‌ له‌توركیا. هه‌روه‌ها به‌رپرسی رێكخراوی رۆژنامه‌نووسه‌ بیانیه‌كانه‌ له‌توركیا. مه‌حلی تا ئێستا ده‌رباره‌ی هه‌رێمه‌كه‌ به‌گشتی‌و عێراق‌و فه‌ڵه‌ستین به‌تایبه‌تی چه‌ندین گوتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی ئه‌نجامداوه‌. شاره‌زایه‌كی باشی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد هه‌یه‌. له‌هه‌مان كات زۆر له‌نزیكه‌وه‌ به‌ راستی سیسته‌می سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ئاشنایه‌. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ (شه‌قام) ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵیدا سازكرد.

نێردراوه له لایه‌ن admin له‌ : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 (343 خوێندراوه‌ته‌وه)
درێژه‌


هه‌واڵ:

 چیاكان توركیا و هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ؟

هێمن میرانى مامۆستاى زانكۆ:
توركیا گه‌یشتۆته‌ قۆناغێك كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى
 بۆ دواوه‌ زیانێكى گه‌وره‌ى پێده‌گه‌یه‌نێت

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌ و كوردستانیش چه‌قی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و پێگه‌یه‌كی زۆر ستراتیژیی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و به‌تایبه‌تی دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر له‌ هه‌وڵی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه‌ دان. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار شاندێكی 80 كه‌سی له‌ سیاسی و بازرگان و رۆژنامه‌نووسانی توركیا و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گرنگ داده‌نرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێمن میرانى مامۆستاى زانكۆ و چاودێری سیاسی له‌دیدارێكى تایبه‌تى گۆڤارى شه‌قام دا به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌ گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌كات..

نێردراوه له لایه‌ن admin له‌ : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 (195 خوێندراوه‌ته‌وه)
درێژه‌



بابه تی هه لبژیردراو

نه‌هزه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌كۆنگره‌دا به‌ شیعر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕى

كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سوریا له‌نێوان موقته‌دا سه‌در‌و عه‌للاوى مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر كورد

زه‌نگێكى ترسناكئاوى كوردستان چۆن هه‌ڵده‌قوڵێت ئاواش به‌فیڕۆ ده‌ڕوات

زیادكردنی نرخی عیاده‌‌كان خه‌ڵكێكى زۆرى كوردستان به‌‌ره‌‌و هه‌‌ژار ده‌بات

ئافره‌تانى كوردستان هه‌رده‌م له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان به‌سه‌ر شانى یه‌كتر سه‌ركه‌ون




زانیاری ئه‌ندام
 
به‌ئه‌ندام بوون
ووشه‌ێ نهێنیت له‌ یاد كردووه‌؟

 
ئه‌ندامه‌کان:
ئه‌مڕۆ: 0
دوێنێ: 0
چاوه‌روان: 0
ژماره‌ی هه‌موو ئه‌ندامان:73
نوێترین ئه‌ندام: salar_jaff

ئاماری سه‌ردان:
 سه‌ردانی ئه‌مڕۆ : 0
 سه‌ردانی دوێنێ : 0
 سه‌ردانی گشتی : 157875
زۆرترین به‌كارهێنه‌ری ئاماده:
میوان: 72
ئه‌ندام: 0
هه‌موو: 72

به‌كارهێنه‌رانی ئاماده :
میوان: 4
ئه‌ندام: 0
هه‌موو: 4

ئه‌ندامانی ئاماده:


Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.11 چركه‌