Shaqam.Net - Content 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 539
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی



لە كۆنگرەی یەكێتی نووسەرانی سلێمانـی پـۆلـیس دەنگی داوەو، نـەخۆشیشیان لـە نـەخـۆشخـانـەوە هێنـاوە بـۆ دەنگـدان ”




پێیوایە“ یەكێتی لەكۆنگرەی لقی سلێمانی پیلانی بەسەر پارتیدا ئەنجامدا“
ئەمیر هەڵەبجەیی ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد
” لە كۆنگرەی یەكێتی نووسەرانی سلێمانـی پـۆلـیس دەنگی داوەو، نـەخۆشیشیان لـە نـەخـۆشخـانـەوە هێنـاوە بـۆ دەنگـدان ”


 


ئەمیر هەڵەبجەیی ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد رەخنەی توند ئاراستەی كۆنگرەی یەكێتیەكەی دەكات‌و پێیوایە بەهۆی دەستێوەردانی حزبەوە رێكخراوەكە ئیفلیج بووە، ناوبراو ئەوەش دەڵێت كەلەهەوڵی دروستكردنی یەكێتی نوسەرانی كوردستانن، بۆ ئەمەش پشت بەنوسەرە گەنجەكان دەبەستن.


دیداری: دیلان رزگار



شەقام: یەكێتی نوسەرانی كورد لەو ماوە درێژەدا بۆچی كۆنگرەی نەگرتووە؟ هۆكاری چی بووە؟ لە بەرژەوەندی كێدا بووە كۆنگرە نەگیرێت؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: ماوەی 18 ساڵە یەكێتی نوسەرانی كورد كۆنگرەی نەگرتووە، ئەم رێكخراوە موعەوەق بووە، لەسەر دەستی هەردوو حزبی زلهێز، هەرچەندە لقی هەولێر تارادەیەك بەردەوام بوون لەكاری خۆیان، لیژنەی تایبەت ‌و بینای خۆیان هەبووە، بەڵام لە سلێمانی لەبەر ئەوەی دڵسۆز كەم بووە، بۆ ئەو كارە بەو دەردە رۆشتووە كەخۆتان ئاگادارن، پێشتر یەكێتی نوسەرانی كورد بینایەكی هەبوو لە بەختیاری، بەڵام عیزەدین مستەفا رەسول بۆندی كردووە، لە گەڵ شارەوانی‌و بیناكەی داوە بەوان لەبری هەندێك پارە، ئێمەش لەكاتی خۆیدا داوامان لە سەرۆكی حكومەت كاك عومەر فەتاح كرد بۆ بینا، بەڵام بێ‌ سودبوو، ئەمەش ئەو پەندە كوردییەم بیردەخاتەوە كەدەڵێت" ماڵمان پڕە لە ڕازیانە و بەدەردی سك ئێشە دەمرم" ئاخر كە تۆ بینات نەبێت لە كوێدا دابنیشتیت ‌و چالاكی بكەیت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا بوو بە عائیقێكی گەورە لە بەردەم بەرێكردنی كارەكاندا، كۆمەڵێكیان هاتون لەشەقامی مەولەوی ژورێكیان گرتووە و كارەكانی خۆیان بەردەوام بووە تیایدا.
شەقام: هۆكاری چیە كە یەكێتی نوسەرانی كورد لقی سلێمانی چالاكیان كەم بووە؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: چالاكیان هەر نەبووە، بە بیانوی ئەوەی بودجەیان كەمە، بەڵام ئێستاش لەو بودجەیەی كە  وەریدەگرن 17 هەزار دیناری سویسری ماوەتەوە، بەڵام لەهەمانكاتدا یەكێتی نوسەرانی كورد لە شوقەیەك بووە كەس پێی نەزانیون، بۆیە چەند كۆرێكی شیعرییان گرتووە.
شەقام: چۆن بوو بیرتان لەوە كردەوە كە كۆنگرە ببەستن؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: دوای 18 ساڵ لەنەبەستنی كۆنگرە ئەمساڵ لەمانگی حەوتەوە كۆنگرەمان گرت بەئامادەبونی زیاتر لە100 ئەندامی لە لقەكانی دهۆك‌و سلێمانی‌و هەولێر، ئەوەبوو هەشتەمین كۆنگرەی لەسلێمانی بەسترا بەبێ‌ ئامادەبونی سەرۆكی پێشوی یەكێتی نوسەرانی كورد (عیزەدین مستەفا رەسول) لە كۆنگرەش تەنها نامەیەكی ناردبوو كەنەمانزانی ئەو پارەیەی لای جەنابیەتی چەندە؟ نوسیویەتی پیرۆزبایتان لێدەكەم، هەندێ‌ پارەم لایە لەئایندەیەكی نزیكدا تەسلیمتان دەكەم، پێش كۆنگرە بۆچونمان وابوو كە كۆنگرەی هەشت زۆر سەركەوتوو بێت، چونكە 18 ساڵ بوو كۆنگرە نەگیرابوو، بەڵام بەداخێكی زۆرەوە كۆنگرەش نەیتوانی ئاواتەكانمان بهێنێتەدی‌و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار لیستێكیان دابەزاند، هەرچەندە من‌و كاك حەمەسەعید ویستمان لیستی تەبایی دروست بكەین، بەڵام بواریان نەدا پێمان هەتا لیستەكەمان تەرح بكەین، بەڵام كاك حەمە سەعید حەسەن هەستا لەسەر دیكتاتۆریەتی كۆنگرە قسەی كرد، هەندێ‌ كەسیش بایكۆتی كرد.
شەقام: ئەی كۆنگرەی لقی سلێمانی یەكێتی نوسەرانی كورد چۆن بوو؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: ئێمە پێش ئەوەی كۆنگرە بكەین كۆنفرانسمان بەست، بەندە سێیەم دەنگ بووم لەئەندامی كۆنگرەدا، نزیكەی 38 دەنگم هێنا، دواتر لە 26/8/2010 كۆنگرەی یەكێتی نوسەرانی كورد  لقی سلێمانی بەسترا، نوسراوێكیان لەچایخانەی شەعب هەوڵواسیبوو، كە ئەو رۆژە كۆنگرەی لقی سلێمانی دەبەسترێت، من وەك خۆم لەدەرەوەی شار بوم بە پەلە گەشتمەوە كۆنگرە، بەڵام هەندێ‌ كەسم دی لە كۆنگرە نە لە كۆنگرە و نە لە كۆنفرانس نەم دیبوو، ئەندامی كۆنگرە نەبوون، چونكە ئێمە پێشتر كۆنفرانسمان كرد، كاك ئاوات حەسەن چەند جارێك وتی: خوشكێك دوو سێ‌ برا لێرەن ئەندامی كۆنگرە نین، باخۆیان بچنە دەرەوە، بەڵام كەس نەچووە دەرەوەو دواتر دەنگی خۆیاندا، وەك‌و باسیش دەكرێت دەڵێن هەتا پۆلیسیش دەنگی داوە، نەخۆشیان لە نەخۆشخانەوە هێناوە دەنگی داوە، لەگەڵ ئەمەشدا رێژەی یاسای كۆنگرە تەواو نەبوو، چونكە لقی سلێمانی یەكێتی نوسەرانی كورد 190 ئەندامی هەیە، بەڵام 77 كەس بەئیفادەی دادوەر ئامادەی كۆنگرە بوون، كەسێكیان بەسپی دەنگی دابوو، بۆیە ئەو هەڵبژاردنە بەهیچ شێوەیەك شەرعی نەبوو، ئێمەی بێلایەنەكان بە تەنها ماینەوە، من 14 دەنگم هێناوەو خۆم بەسەر كەوتوو دەزانم، لەگەڵ ئەمەشدا من هەر ئەندامی یەكێتی نوسەرانم‌و حەزم دەكرد ئەم كۆنگرەیە یەكێتی نوسەرانی كوردی بەشەوقێكی ترەوە بهێنایەتەوە، بەڵام بەداخەوە بەو شێوەیە دەرچوو.
شەقام: زەقترین ئەو سەرپێچیانە چی بوون لە كۆنگرەدا؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: یەكێك لەوانە رێژەی یاسایی هەڵبژاردنەكە تەواو نەبوون، هەندێ‌ كەس هاتبونە كۆنگرە ئەندامی كۆنگرە نەبوون، هەروەها دادوەر كە سندوقی داخستووە دواتر خەڵكیان بەتەلەفون بانگكردووە دەنگیداوە، بۆیە من پێم وایە ئەمانە هەموی خروقاتە.
شەقام: ئەگەر نووسەران بەو شێوە بەدەستی حزبەوە بن، دەبێت خەڵكی ئاسایی چۆن بێت؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: من لێرەدا یەك داخم هەیە ئەگەر هەموو رێكخراوەكان كۆنگرەكەیان خراپ بوایە، دەبوو كۆنگرەی یەكێتی نوسەرانی كورد بەو شێوەیە نەبوایە، بۆیە من لەوە گومانم نییە كە كۆنگرەی رێكخراوەكانی تر لەم وەزعی خراپتر بووە، تاكەی ئێمە چاوەڕێی دەستی حزبین، بۆچی دەنگ بە بێلایەنێ‌ نەدەن لەوانەیە ئەوە باشترین خزمەت بە نووسەران بكات.
شەقام: هەندێ‌ كەس باسی پیلانی یەكێتی دەكات بەسەر پارتیدا لەكۆنگرەی لقی سلێمانی ئەوە تاچەند واقیعیە؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: وەڵا منیش راموایە، چونكە ئەوانەی كە دەرچوون زیاتر یەكێتی بوون، بۆیە پێموانییە خەڵكێكی زۆر هەستیار نەبێت دەرك بەوە ناكات، ئەوەی كەدەرچووە پێش مانگێك بۆ دیار نەبوون؟ بۆ دەنگیان نەهێناوە؟ بۆچی ئەمانە لەكون فەیەكونێكدا وەك قارچك هەڵتۆقین‌و دەرچوون، منیش ئەو پرسیارەم هەیە.
شەقام: زۆرێك لەنووسەرە موعتەبەرەكان ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد نین، رای تۆ لەمبارەیەوە چیە؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: دەبوو لەرۆژی كۆنگرەدا هۆڵەكە كەسی نەگرتایە و هەمووان بەپێوە بوینایە، چونكە دوای 18 ساڵ لە نەبەستنی كۆنگرە دەبوو خەڵكێكی زۆر وجودیان هەبوایە، چونكە خۆتان ئاگادارن خەڵكێكی زۆر بەتوانا لەسلێمانیدا هەیە، بۆیە زۆربەی نوسەران نەهاتوون بۆ كۆنگرە ئیتر یان لەچایخانەی شەعب بون، یان خەریكی كاری خۆیان بوون، ئەمەش جێگەی پرسیارە، ئێمەش هەمان پرسیارو نیگەرانمان نییە.
شەقام: ئایا تاچەند گرنگە رێكخراوەیەكی كارای نوسەران دروست بكرێت؟ یان هیچ هەولێكی لەو شێوەیە هەیە؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: ئێمە لەهەوڵی ئەوەداین یەكێتی نوسەرانی كوردستان دروست بكەین، لەبەر ئەوەی ماوەیەكی زۆرە كۆمەڵێ‌ گەنجی باش هاتونەتە مەیدانەكەوە و كەسیان نەبونەتە ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كورد، هیوادارم ئێمە بتوانین ئەو گەنجە باشانە لەخۆمان بگرین‌و گوڕوتینێكی باشتر بدەین بەرەوتی رۆشنبیری لە سلێمانیدا.
شەقام: یەكێتی نوسەرانی كورد دەبوو چیبكردایەو نەیكردووە؟
ئەمیر هەڵەبجەیی: یەكێتی نوسەرانی كورد دەبوو زۆر شتی بكردایەو نەیكردووە، دەبوو زۆر وجودی هەبوایە، بەڵام نەیبووە، چەندەها نوسەرمان هەیە لەماڵەوە كەوتووە كەس ئاوڕی لێنەداوەتەوە، من خۆم منداڵێكی نەخۆشم هەبوو مرد و كەس ئاوڕی لێنەداوە، هەرچەندە پارەیان هەیە، چەندەها نوسەرمان هەیە پەنایان بردووە بۆلای كابرایەكی دەوڵەمەند بۆ ئەوەی نامیلكەیەكی بۆ چاپ بكات، یەكێتی نوسەرانی كورد ئامادەی ئەوەی نەبووە ئەو نامیلكەی بۆ چاپ بكات، خۆزگە شتەكان بەم شێوەیە نەدەبوو، بەڵام ئەوە وەزعەكەیە.


یەكێتی نوسەرانی كوردستان دروست دەكەینەوە
ئەمیر هەڵەبجەیی:
* نوسەرو شاعیر لەساڵی 1957 لەهەڵەبجە لەدایكبووە، *ئەندامی یەكێتی نوسەرانی كوردو ئەندامی كۆڕی رۆشنبیری كورد، ئەندامی كۆمەڵەی ژیانەوەی كوردستان، *لەساڵی 1970 خەریكی نوسین بووە، *بەشداری چەندەها شانۆگەری كردووە لەهەڵەبجەی شەهید، *ئێستاش فەرمانبەرە لەوەزارەتی تەندروستی.










© هه‌موو مافه‌كان پارێزراون بۆ Shaqam.Net (هه‌موو مافه‌کان تایبه‌ته‌ به‌م سایته‌.)
کۆپی کردنی بابه‌ته‌کان به‌ هێنانی ناوی سایت و دانانی به‌سته‌ری سه‌رچاوه‌ رێگه‌ پێدراوه‌‌.

نوسراوه‌ له‌ به‌رواری : 2 سه‌رماوه‌رز ، 2709 (229 خوێندراوه‌ته‌وه)

[ گه‌رانه‌وه ]

Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.22 چركه‌