Shaqam.Net - 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 539
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی




هه‌واڵ:
هه‌وال

 چیاكان توركیا و هه‌رێم به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌ ؟

هێمن میرانى مامۆستاى زانكۆ:
توركیا گه‌یشتۆته‌ قۆناغێك كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى
 بۆ دواوه‌ زیانێكى گه‌وره‌ى پێده‌گه‌یه‌نێت

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه‌ و كوردستانیش چه‌قی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راسته‌و پێگه‌یه‌كی زۆر ستراتیژیی هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ش وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر و به‌تایبه‌تی دراوسێكانی هه‌رێمی كوردستان رۆژ له‌ دوای رۆژ زیاتر له‌ هه‌وڵی پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه‌ دان. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بۆ یه‌كه‌م جار شاندێكی 80 كه‌سی له‌ سیاسی و بازرگان و رۆژنامه‌نووسانی توركیا و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، ئه‌و سه‌ردانه‌ به‌ وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گرنگ داده‌نرێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هێمن میرانى مامۆستاى زانكۆ و چاودێری سیاسی له‌دیدارێكى تایبه‌تى گۆڤارى شه‌قام دا به‌م شێوه‌یه‌ باس له‌ گۆڕانكارییه‌كانى ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌كات..



دیمانه‌: چیا عه‌زیز
شه‌قام: سه‌ردانی ره‌سمی شاندێكی 80 كه‌سی له‌ ده‌سه‌ڵاتدار و بازرگان و رۆژنامه‌نووسانی توركیا و له‌ سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان چۆن ده‌بینی؟
میرانى: ده‌وڵه‌تی توركیا پێداچوونه‌وه‌ی به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا كردووه‌ و هه‌وڵده‌دا ده‌روازه‌كانی خۆی به‌سه‌ر دنیادا بكاته‌وه‌ و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر باشتر بكات و هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ سیاسییه‌كانی توركیا پێیان وایه‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش پێره‌و بكرێت. له‌ رووی ئابووریشه‌وه‌ سه‌ردانی شانده‌ بازرگانییه‌كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پته‌و كردنی پێوه‌ندییه‌ بازرگانیه‌كانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت. توركیا زیانێكی زۆری له‌ قه‌یرانی ئابووری جیهان دیت، چونكه‌ كاڵاكانی توركیا له‌ وڵاتانی دیكه‌و به‌تایبه‌تی له‌ وڵاتانی ئه‌وروپایی كڕیارانی خۆیان له‌ده‌ستداوه‌و ئه‌وه‌ش بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا بۆ ساخكردنه‌وه‌و فرۆشتنی ئه‌و كاڵایانه‌ی به‌دوای بازاڕی نوێدا بگه‌ڕێت، كوردستانیش كه‌ كه‌مترین زیانی له‌و قه‌یرانه‌ دیت بازارێكی باش و گرینگه‌.
شه‌قام: هۆكاری گۆڕانی سیاسه‌تی توركیا له‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دا چییه‌؟
میرانى: ئه‌وروپا له‌ژێر گوشارێكی زۆری روسیا و ئێراندایه‌، چونكه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی گازی سروشتیین وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی وزه‌ بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپایی و له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ قه‌باره‌ و رێژه‌یه‌كی زۆر گازی سروشتی هه‌یه‌و كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی گازو نه‌وتی توركیا له‌و هه‌رێمه‌دا خه‌ریكن كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی توركیاوه‌ گاز و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئه‌ڵتێرناتیڤێكی گرنگ بۆ رووسیا و ئێران، بگوازێته‌وه‌ ئه‌ورووپا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان باش بێت ده‌نا ناتوانن بگه‌نه‌ رێكه‌وتن له‌و باره‌وه‌.
شه‌قام: ئایا سه‌ردانی ئه‌و شانده‌ پایه‌به‌رزه‌ی توركیا و باس كردن له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ی توركیا له‌ هه‌ولێر، هه‌نگاوێك نییه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی كۆنسوولخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌ كه‌ركووك و ده‌ست تێوه‌ردانی زیاتر له‌ كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك؟
میرانى: ئه‌گه‌رچی كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ لایه‌نی ئه‌رێنی زۆرتره‌ و ده‌بێته‌ هۆی دروستبوونی پێوه‌ندی دیپلۆماسی و فه‌رمی له‌ نێوان هه‌ردوو لایه‌ن و توركیا بۆخۆی خاوه‌ن بڕیاره‌ كه‌ كۆنسولخانه‌ كه‌ كوێ ده‌كاته‌وه‌و كردنه‌وه‌ی كۆنسولخانه‌ له‌ كه‌ركوویش نیشانه‌ی گرنگی ئه‌و شاره‌یه‌ بۆ توركیا، له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كه‌ركووك پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌ و توركیا به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری ئه‌و شاره‌ نابێت. له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆككۆماری توركیادا بۆ عێراق بینیمان كه‌ ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستی له‌ كاروباری كه‌ركووك وه‌ردا ئه‌ویش ئه‌وكاته‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای كرد كه‌ركووك بارێكی تایبه‌تی پێبدرێت. كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر توركیا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست له‌ كاروباری كه‌ركووك وه‌ربدات، ده‌بێت له‌ژێره‌وه‌ چ به‌رنامه‌یه‌كی بۆ ئه‌و شاره‌ هه‌بێت؟ به‌دڵنیایه‌وه‌ توركیا تا پێی بكرێت و تا ده‌وڵه‌تی عێراق رێگه‌ی پێبدات و تا له‌ كه‌ركووك لایه‌نگری هه‌بێت، ناهێڵێت ئه‌و شاره‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و له‌وه‌ش دڵنیایه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌ركووك بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌بێته‌ هێزێكی گرنگی ئابووری و له‌ دنیای ئێستاشدا تا ئابوورییه‌كه‌ی به‌هێز نه‌بێت، ناتواندرێت سیاسه‌تێكی كاریگه‌ر و كارا به‌رێوه‌ببردرێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و وڵاته‌ به‌شێوه‌ی نهێنی و ئاشكرا، راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ هه‌وڵ ده‌دات گووشار بخاته‌ سه‌ر عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ركووك بارودۆخێكی تایبه‌تی پێ بدرێت و كۆسپ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێ كردنی مادده‌ی 140 دروست بكه‌ن.
 شه‌قام:  ئه‌حمه‌د داود ئوغڵوو له‌ میانه‌ی قسه‌كانیدا له‌ هه‌ولێر باسی له‌وه‌ كرد كه‌:" ئێمه‌ بۆ بونیادنانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی نوێ پێویستیمان به‌ كورد و فارس و عه‌ره‌ب و شیعه‌ و سوننه‌ هه‌یه‌"، ئه‌و وتانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چۆن ڵێك ده‌ده‌یه‌وه‌؟
میرانى: ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵوو كه‌ پرۆفیسۆری پێوه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌ و خاوه‌نی كتێبێكی به‌ناوبانگه‌ به‌ناوی "قووڵایی ستراتیژی" و ده‌گووترێت كه‌ ئه‌و كتێبه‌ ئه‌لف و بێی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌ و داود ئۆغڵوو به‌ بیرمه‌ند و ئاڕاسته‌كاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا داده‌ندرێت و سیاسه‌تی ئه‌وڕۆی توركیا به‌رامبه‌ر به‌ دونیا، سیاسه‌تی بچووككردنه‌وه‌ی كێشه‌كانه‌ و ئه‌و وڵاته‌ ده‌یهه‌وێت خاڵی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتاندا بدۆزێته‌وه‌ نه‌ك خاڵی ناكۆكی. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌و كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ستی، گوتی كه‌:" چیاكان ئێمه‌ لێك جیا ناكه‌نه‌وه‌ به‌ڵكوو به‌یه‌كمان ده‌به‌ستێته‌وه‌." له‌ راستیدا چیاكان هه‌م له‌یه‌كمان جیاده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌میش به‌یه‌كه‌وه‌مان گرێده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و وته‌ى داود ئۆغڵوو بكه‌ین ده‌بینین كه‌ توركیا له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی خاڵی هاوبه‌شه‌ و ئه‌وه‌ش خاڵێكی ئه‌رێنییه‌ و توركیا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان پێره‌و ناكات به‌ڵكوو له‌ هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا پێره‌وی له‌و بنه‌مایه‌ ده‌كات.
توركیا ده‌یه‌وێت ببێته‌ هێزێكی گرنگ له‌ ناوچه‌كه‌دا و ركه‌به‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات و نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا بكات له‌ ناوچه‌كه‌دا كه‌ ئه‌وانه‌ش نیشانده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته‌ نوێیه‌ی توركیایه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا و بۆیه‌ش داود ئۆغڵوو به‌ ئاشكرا گوتی پێویستیمان به‌ كورد و عه‌ره‌ب و فارس و شیعه‌ و سوننه‌ هه‌یه‌.
شه‌قام: پێگه‌ی كورد و هه‌رێمی كوردستان له‌ سیاسه‌تی توركیا دا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
میرانى: هه‌نووكه‌ شه‌ری ناسنامه‌ له‌ توركیادا هه‌یه‌ و ئه‌و وڵاته‌ ژانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی گرتووه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ له‌وه‌ به‌دواوه‌ ناسنامه‌ی توركیا ده‌بێت، ته‌نیا ناسنامه‌ی توركی ده‌بێت یان ناسنامه‌ی توركی، كوردی، عه‌ره‌بی و ئازه‌ری؟ ئه‌گه‌ر توركیا قۆناغی چاكسازی سیاسی تێپه‌ڕێنێت و سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ چه‌سپاندنی دیموكراسی و قبوول كردنی فره‌یی و دانی مافی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان، ئه‌وه‌ كورد و هه‌رێمی كوردستان و كورد به‌شێوه‌یه‌كی
" توركیادا ژانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خۆی گرتووه‌ "


گشتی هۆكارێكی خێرو ئه‌رێنی ده‌بن بۆ ئه‌و وڵاته‌، چونكه‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی بونیاد ناوه‌ كه‌ له‌ ئه‌زموونی حوكمرانی وڵاتانی عه‌ره‌بی جیاوازه‌ و بۆ توركیاش باشتره‌ كه‌ دراوسێی وڵاتێك بێت كه‌ رێز له‌ دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌گرێت نه‌ك وڵاتێك كه‌ بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ پێشێل ده‌كات.
شه‌قام: ئاسۆی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا چۆن ده‌بینیه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی توركیا پارتێكی دیكه‌ جگه‌ له‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بێته‌ سه‌ركار، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت؟
میرانى: توركیا گه‌یشتۆته‌ قۆناغێك كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دواوه‌ زیانێكی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌ ده‌بێت و هه‌روه‌ك له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی (29)ی ئازاری ساڵی 2009 كه‌ زۆرینه‌ی شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان ده‌نگیان به‌ ده‌ته‌په‌ دا، كه‌ ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ ئاستی هۆشیاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ باكووری كوردستان زۆر به‌رز بۆته‌وه‌ و زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توركیا پێیان باشتره‌ كه‌ ئه‌و وڵاته‌ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا هه‌بێت نه‌ك دژایه‌تی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتێكی نه‌ژادپه‌رست له‌و وڵاته‌دا بگاته‌ ده‌سه‌ڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ ئه‌گه‌رێكی لاوازه‌ چونكه‌ پێگه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌نده‌ دانه‌به‌زیوه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی په‌رله‌ماندا ده‌نگی پێویست بۆ پێكهێنانی كابینه‌ به‌ده‌ست نه‌هێنێت.
شه‌قام: هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت چ سیاسه‌تێك پێره‌و بكات بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین به‌رژه‌وه‌ندی له‌و پێوه‌ندیانه‌دا بۆخۆی ده‌سته‌به‌ر بكات؟
میرانى: ئێمه‌ ده‌بێت له‌ رووی بازرگانی و ئابوورییه‌وه‌ هه‌وڵی دروست كردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌ بده‌ین، هه‌ر وڵاتێك پێوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا هه‌بێت ئه‌و وڵاتانه‌ زۆر جار له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی دابه‌زین له‌ هه‌ندێك مه‌سه‌له‌ بكات، بۆیه‌ش هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر بتوانێت له‌ كه‌رته‌كانی ترانزێت و نه‌وت و گازی سرووشتیدا پێوه‌ندی پته‌و له‌گه‌ڵ توركیا دروست بكات، له‌ بواری سیاسییه‌وه‌ ئه‌و وڵاته‌ ناچار ده‌بێت هه‌ندێك ته‌نازول بكات.
شه‌قام: پێوه‌ندی گرتنی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا كه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌ڕوات ببێته‌ هێزێكی گرنگی ناوچه‌كه‌، چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌بێت؟
میرانى: تا ئێستاش هه‌ندێ وڵات هه‌ن كه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ئاسایی نه‌كردبۆوه‌، حه‌زه‌ریان هه‌بوو له‌ پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، هه‌ر بۆیه‌ش پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌ ره‌سمییه‌كانی دوو لایه‌ن، ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا، به‌تایبه‌تی كه‌ توركیا ده‌رگایه‌كی زۆر گرنگی ئه‌وروپایه‌ و تاراده‌یه‌ك نموونه‌یه‌كی دیموكراسییه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌هه‌مان كاتیشدا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆری كوردیش له‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر تێڕوانینی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا و دراوسێكانیش بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.
شه‌قام: ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی له‌ عێراق بۆ پێشگرتن له‌ نفووزی ئێران له‌ عێراق، پێگه‌ی توركیا له‌و وڵاته‌دا به‌هێز بكات، چ لێكدانه‌وه‌یه‌كتان بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ هه‌یه‌؟
میرانى: هه‌ر له‌پاش شه‌ری سارده‌وه‌ توركیا ده‌یه‌وێت نوێنه‌رایه‌تی رۆژئاوا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات و ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاواش ده‌یانه‌وێت تاراده‌یه‌ك مۆدێلی حوكمرانی توركیا له‌ ناوچه‌كه‌دا بگشتێنێت نه‌وه‌ك مۆدێلی ویلایه‌تی فه‌قیهی ئێران بۆیه‌ش ئه‌و رۆڵه‌ به‌ توركیا ده‌ده‌ن و به‌رده‌وام ئاراسته‌ی ده‌كه‌ن و هانی ده‌ده‌ن پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و دراوسێكانی و ئه‌رمینیا ئاسایی بكاته‌وه‌، ئاسایی كردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵدانانه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ببێته‌ هێزێكی كاریگه‌ر و رێگه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئیسلامی شیعی مۆدێلی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌دایه‌ بگرێت.

نێردراوه له : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 له‌لایه‌ن admin


ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : diy00vuw
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

به‌كارهێنه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی بۆچوون و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .

به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت هه‌وال
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن admin


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت هه‌وال:




پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 1


تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ




هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.10 چركه‌