Shaqam.Net - 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 542
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی




هه‌واڵ:
هه‌وال

ئایا ئه‌مه‌ریكا، رۆژئاوا، ئیسڕائیل ده‌وڵه‌تێكى كوردى سه‌ربه‌خۆ
دروست ده‌كه‌ن؟
 
دیدارى (شه‌قام) له‌گه‌ڵ حوسنى مه‌حلى

حوسنی مه‌حلی كێیه‌؟ له‌شاری حه‌له‌بی سووریا له‌دایكبووه‌. خوێندنی باڵای له‌توركیا ته‌واو كردووه‌و دواتریش نامه‌ی دكتۆرای له‌په‌یوه‌ندیه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌. بۆ زۆربه‌ی كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌توركیا په‌یامنێری كردووه‌. هه‌روه‌ها به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و ئه‌لجه‌زیره‌ بووه‌ له‌توركیا. ئێستا په‌یامنێری رادیۆی BBC یه‌ له‌توركیا. هه‌روه‌ها به‌رپرسی رێكخراوی رۆژنامه‌نووسه‌ بیانیه‌كانه‌ له‌توركیا. مه‌حلی تا ئێستا ده‌رباره‌ی هه‌رێمه‌كه‌ به‌گشتی‌و عێراق‌و فه‌ڵه‌ستین به‌تایبه‌تی چه‌ندین گوتارو لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌پێزی ئه‌نجامداوه‌. شاره‌زایه‌كی باشی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد هه‌یه‌. له‌هه‌مان كات زۆر له‌نزیكه‌وه‌ به‌ راستی سیسته‌می سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ئاشنایه‌. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه‌ (شه‌قام) ئه‌و دیداره‌ی له‌گه‌ڵیدا سازكرد.



دیدارى : نزار هه‌ركى

شه‌قام: به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوو، په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا له‌چ ئاستێك دایه‌؟
حوسنی مه‌حلی: له‌ساڵی 1991 به‌دواوه‌، توركیا زۆر له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ باكووری عێراق له‌په‌یوه‌ندی دابووه‌.به‌ هاتنی هێزی چه‌كوچ له‌ توركیا بۆ پاراستنی كورده‌كانی ناو هێڵی 36 پشتگیری بۆ كورد ده‌ربڕیووه‌. به‌ڵام هه‌بوونی PKK  له‌باكووری عێراق له‌ئاستی جیاوازو  كاتی جیاواز كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا كردووه‌. ئه‌نقه‌ره‌ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌م روانگه‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێتى‌و پارتی بونیادناوه‌. به‌ڵام ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان توركیاو باكووری عێراق پێیگه‌یشتووه‌ په‌یوه‌ندی زۆر باشن، ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ی له‌دوای ساڵی 2003 بونیادنراون له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان پێشكه‌وتنی به‌رچاویان به‌خۆوه‌ بینیووه‌.
شه‌قام: ئه‌و سیاسه‌تانه‌ چیبوون كه‌ بووه‌ مایه‌ی پێشكه‌وتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ سیاسیانه‌؟
حوسنی مه‌حلی: په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ كورد په‌یوه‌سته‌ به‌ PKK . ئه‌گه‌ر كێشه‌ی PKK له‌ ئارادا نه‌بووایه‌، په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیاو هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ له‌ ئاستێكی زۆر به‌رزترو به‌رفراوانتر ده‌بوو. به‌ڵام له‌و كاته‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بووه‌ سه‌رۆك كۆماری عێراق‌و هۆشیار زێباری بووه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌، په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا له‌جاران زیاتر ئاڵۆزتر بوو. به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و پارتی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ست به‌ كێشه‌ی PKK له‌م ماوه‌یه‌ی دوایی هاوكاری توركیا ده‌كه‌ن، له‌ ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌نقه‌ڕه‌و هه‌رێم جارێكی تر پێشكه‌وتنێكی خێرا به‌خۆوه‌ ده‌بینن.
شه‌قام: به‌رده‌وامبوون‌و پێشكه‌وتنه‌كانی كورد – تورك له‌ دواڕۆژدا چ سوودێك به‌هه‌ردوولا ده‌گه‌ینێت؟
حوسنی مه‌حلی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا هه‌رێمی كوردستان نه‌بۆته‌ وڵاتێك، توركیا په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌رێمه‌ له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق ده‌گرێته‌ ده‌ست‌و به‌گوێره‌ی ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی په‌یڕه‌و ده‌كات. سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستیه‌ش توركیا له‌ساڵی 1991 به‌دواوه‌ وه‌كو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ دان‌وستانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ نایه‌ته‌ ئه‌و واتایه‌ی كه‌ توركیا ده‌خوازێت ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی دروست ببێت.
شه‌قام: خاڵه‌ هه‌ره‌ هه‌ستیاره‌كانی توركیا چییه‌؟ له‌بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا چ گۆڕانكاریه‌ك هاتۆته‌ ئاراوه‌. به‌تایبه‌تی كاتێك مه‌سه‌له‌ دێته‌ سه‌ر باكووری عێراق باس له‌ "هێڵی سوور" ده‌كرێت. ئایا توركیا هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ر هێڵی سووری له‌مه‌ڕ باشووری كوردستان داهێناوه‌؟
حوسنی مه‌حلی: هێڵی سوورى هه‌ره‌ گرنگی توركیا ده‌رباره‌ی عێراق نه‌هاتنه‌ ئاراوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیه‌ له‌ باكووری ئه‌و وڵاته‌. بێگومان ئه‌مه‌ ته‌نیا هێڵی سووری توركیا نیه‌، به‌ڵكو له‌هه‌مان كات هێڵی سووری به‌غدا، تاران‌و دیمه‌شقه‌. واته‌ له‌و روانگه‌یه‌وه‌ هه‌ر چوار وڵات هه‌مان سیاسه‌ت په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر له‌هه‌ندێك لایه‌نی تر لێك جیاوازبن یان به‌ڵام له‌م لایه‌نه‌وه‌ هه‌ر چوار وڵات یه‌كده‌گرنه‌وه‌. له‌لایه‌كی تر توركیا له‌ژێر فشاری رای گشتی پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ باوه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كه‌ركووك ده‌كات‌و پێشناچێت له‌و باره‌یه‌وه‌ هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كه‌ی دابێنێت یان ده‌ستبه‌رداری بێت.
شه‌قام: له‌كاتێكدا رۆژ له‌دوای رۆژ په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق – توركیا به‌ره‌و پێش ده‌ڕوات‌و به‌رفراوانتر ده‌بێت، به‌ڵام هێشتا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی دیپلۆماسی فه‌رمی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئارادانیه‌. ئایا هۆكاری ئه‌مه‌ چیه‌؟
حوسنی مه‌حلی: وه‌كو له‌سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێكرد، توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆیه‌. شیعه‌و سوننه‌كانی به‌غداش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌دژی ئه‌مه‌نه‌، تا ئێستاش به‌غداو هه‌ولێر ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كه‌ركووك‌و چه‌ندین كێشه‌ی تر نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ لێكتێگه‌یشتن، هه‌ڵوێستی ئه‌نقه‌ڕه‌ش له‌وباره‌یه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌م خاڵانه‌.
شه‌قام: ئایا به‌ته‌نیا په‌یوه‌ستكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌سه‌له‌ی پاكتاوكردنی PKK راسته‌؟
حوسنی مه‌حلی: له‌ژێر هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی توركیا له‌مه‌ڕ كێشه‌ی كورد مه‌سه‌له‌ی PKK هه‌یه‌. چونكه‌ تا ئه‌و كاته‌ی PKK  له‌دژی توركیا درێژه‌ به‌ شه‌ڕی چه‌كداری بدات، سیاسه‌تی ناوخۆی توركیا دان به‌مافه‌كانی كورد نانێت. پێویسته‌ له‌بیرمان نه‌چێت، له‌توركیا چه‌ندین پارتی‌و هێزی سیاسی له‌مه‌ڕ سیاسه‌ته‌كانی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد له‌دژی AKP ده‌وه‌ستنه‌وه‌.
شه‌قام: پێتوایه‌ بۆچی توركیا نه‌وت‌و گازی سروشتی به‌ راسته‌وخۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان ناكڕێت، ده‌چێت له‌ وڵاتانی تر به‌نرخێكی زۆر گرانتر ده‌یكڕێت ؟
حوسنی مه‌حلی: توركیا سیاسه‌تێكی تایبه‌تی نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لێكتێگه‌یشتن‌و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد واژۆ بكات. له‌وباره‌یه‌وه‌ بۆ رێككه‌وتن‌و لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌ولێر پێویسته‌ ته‌نیا له‌رێگای به‌غدا بێت، ناخوازێت یاریه‌ك بكات كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی زۆر رون نیه‌. دیسان وه‌كو له‌ پرسیاره‌كانی تریش ئاماژه‌م پێكرد، توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌دژی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی ده‌وه‌ستێت، بۆیه‌ش خۆی له‌هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌ دوور ده‌گرێت هه‌تا بۆشی بكرێت له‌دژی هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت كه‌ خزمه‌ت به‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردی بكات. دیسان به‌گوێره‌ی توركیا په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆ به‌ستن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشێلكردنی یاسا‌و رێسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌هه‌مان كات ئه‌م جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی تێكچوونی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه‌ توركیا خۆی له‌كارێكی به‌م جۆره‌ دوور ده‌گرێت، هه‌رچه‌ند باشیش ده‌زانێت كه‌ ئه‌و جۆره‌ په‌یوه‌ندیه‌ چ جۆره‌ سوودێكی ئابووری پێده‌گه‌ینێت.
شه‌قام: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و توركیا چ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كیان بۆ سه‌ر وڵاتانی هه‌رێمه‌كه‌ ده‌بێت؟
حوسنی مه‌حلی: كاتێك توركیا ده‌خوازێت په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشتر بكات، ئه‌وا بێگومان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا، تاران‌و دیمه‌شق داده‌نیشێت‌و قسه‌ده‌كات. به‌ڵام ئه‌نقه‌ره‌ به‌م وڵاتانه‌ ناڵێت "وه‌رن با كورده‌كان له‌ناو ببه‌ین" به‌پێچه‌وانه‌وه‌، ده‌ڵێ، وه‌رن بابه‌یه‌كه‌وه‌ به‌خۆمان كێشه‌كانی خۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین‌و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رێمه‌ جوگرافییه‌ وه‌كو برا بژین.
شه‌قام: ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركووك، توركیا بۆچی ئه‌وه‌نده‌ به‌هه‌ستیاری ره‌فتار ده‌كات؟ ئایا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و شاره‌ پڕه‌ له‌سه‌رچاوه‌ی سروشتی وزه‌، یان هۆكاری تریشی هه‌یه‌؟
حوسنی مه‌حلی: كه‌ركووك بۆ توركیا شوێنێكی مێژوویی‌و نیشتمانیه‌، له‌هه‌مان كات توركه‌كان له‌ رووی ده‌روونیه‌وه‌ به‌ كه‌ركووكه‌وه‌ په‌یوه‌ستن. ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌ركووك له‌نێوان هه‌ولێر‌و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌ ئه‌و كات توركه‌كان خۆیان ناخه‌نه‌ ناو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌وشێكی به‌پێچه‌وانه‌ بێته‌ ئاراوه‌و كورده‌كان ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ركووك دابگرن، ئه‌و كات توركیا بێده‌نگ ناوه‌ستێ. چونكه‌ ئه‌و كات گه‌لی توركیا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی. په‌یوه‌ستبوونی توركیاش به‌كه‌ركووك هیچ كاتێكی په‌یوه‌ندی به‌هه‌بوونی سه‌رچاوه‌ سروشتیه‌كان‌و نه‌وه‌ته‌وه‌ نه‌بووه‌.
شه‌قام: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كورد له‌كوێ‌وه‌ هه‌ڵه‌ی كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوولا بگاته‌ ئاستێكی به‌رزتر پێویسته‌ كورده‌كان چی بكه‌ن؟
حوسنی مه‌حلی: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كات به‌كات كورده‌كان په‌یوه‌ست به‌مه‌سه‌له‌ی  PKKه‌وه‌ له‌ناو هه‌ڵوێستێكی پڕ له‌دوو دڵی گوماناویدانه‌، ئه‌مه‌ وا له‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ ده‌كات هه‌ندێك به‌رامبه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كورد شله‌ژاو بێت. چونكه‌ تا كێشه‌ی PKK چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، شێوه‌به‌ندی سیاسی توركیا له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ كورده‌كانی عێراق دوا شێوه‌به‌ندی دیار نابێت. تا  PKKش له‌باكووری عێراق بوونی هه‌بێت، چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ هه‌ولێرو سلێمانی داناڕێژرێت. بنه‌مای دووه‌میش بۆ به‌ره‌و پێشچوونی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ئه‌نجامی په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌غداو هه‌ولێر. ئه‌گه‌ر له‌و دوو لایه‌نه‌وه‌ ئه‌نقه‌ڕه‌ دڵنیاببێ، ئه‌وا كورده‌كانی باكووری عێڕاق بێ هیوا ناكات‌و په‌یوه‌ندی ئه‌رێنیان له‌گه‌ڵ ساز ده‌كات. ئه‌و كات له‌ مێشكی توركیاو توركه‌كان ته‌نیا پرسیارێك ده‌مێنێت: ئایا ئه‌مه‌ریكا، رۆژئاوا، ئیسڕائیل‌و ئه‌وانه‌ی تریش له‌و جوگرافیایه‌ ده‌وڵه‌تێكی كوردی سه‌ربه‌خۆ دروست ده‌كه‌ن‌و ئایا كورده‌كان عێراق تا چه‌ند به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ پڕۆژه‌یه‌كی له‌م چه‌شنه‌ده‌كه‌ن؟ ئه‌و پرسیاره‌ به‌ر له‌وه‌ی پرسیاری توركه‌كان بێت پرسیاری كورده‌كان به‌گشتی‌و كورده‌كانی عێراق به‌تایبه‌تیه‌، چونكه‌ به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌، هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی دژی عێراق داڕێژراون یان داده‌ڕێژرێن دیاری ده‌كرێن.
شه‌قام: به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌، ئه‌ردۆغان ده‌خوازێت هه‌ندێك هه‌نگاو به‌ره‌و باكووری عێراق بنێت، به‌ڵام هه‌ندێك ره‌وتی توندڕه‌و ‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی ناو AKP رێگا به‌مه‌ ناده‌ن، ئایا ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ راسته‌؟
حوسنی مه‌حلی: له‌وانه‌یه‌ له‌ناو AKP كه‌سانێك هه‌بن دژی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان له‌مه‌ڕ باكووری عێراق بووه‌ستنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مانه‌ هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد نابێت.

تێبینى: ئه‌م دیداره‌ به‌ر له‌ هاتنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامدراوه‌.


نێردراوه له : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 له‌لایه‌ن admin


ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : lix31zod
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

به‌كارهێنه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی بۆچوون و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .

به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت هه‌وال
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن admin


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت هه‌وال:




پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 4
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 1


تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ




هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.08 چركه‌