Shaqam.Net - 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 542
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی




هه‌واڵ:
هه‌وال

سه‌میره‌ محه‌مه‌د:
شه‌ڕى ناوخۆى نێو رێكخراوه‌كانى ژنان ئه‌وپه‌ڕى نابه‌رپرسیاره‌تییه‌


بوونى بزووتنه‌وه‌ى ژنان و چۆنێتى دروستبوونى ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ و ره‌وشى رێكخراوه‌كانى ژنان له‌ روكه‌ش و واقیعدا ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى ئه‌و دیمانه‌یه‌یه‌ كه‌ شه‌قام له‌گه‌ڵ (سه‌میره‌ محه‌مه‌د) رۆژنامه‌نووس و چالاكوان له‌ بوارى مافه‌كانى ژناندا سازیداوه‌.

دیدارى تایبه‌ت به‌ (شه‌قام):


شه‌قام: ده‌توانین بڵێین له‌ كوردستان بزووتنه‌وه‌یه‌ك هه‌یه‌ به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى ژنان؟



سه‌میره‌ محه‌مه‌د: ناتوانین به‌ فعلى وه‌ڵامێكى ره‌هایى بده‌ینه‌وه‌, بڵێین شتێك له‌ كوردستان هه‌یه‌, ناوى بزووتنه‌وه‌ى ژنان بێت, به‌ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و واقیعه‌ى كه‌ ژنى كورد كارى تێدا ده‌كات. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ى له‌ كوردستاندا هه‌یه‌, ناتوانین بڵێین بزووتنه‌وه‌یه‌كى ژنانه‌, به‌ڵكو هه‌وڵێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌. راسته‌ ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ رێكخراومان هه‌یه‌, هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ى هه‌یه‌, هێشتا كه‌مه‌, بۆ ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر مافى ژنان كار بكه‌ن, به‌ڵام تاكو ئێستا به‌هۆى ئه‌و رێگریه‌ زۆرانه‌ى كه‌ له‌ چوارده‌ورو ژینگه‌ى ئه‌و رێكخراوانه‌دا هه‌یه‌, نه‌توانراوه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كى یه‌كگرتوو دروست ببێت كه‌ بتوانرێت ناوى بنێین بزووتنه‌وه‌ى ژنان له‌ كوردستان, ئه‌گه‌رچى ئه‌مه‌ كوردستانى گه‌وره‌ش ناگرێته‌وه‌, چونكه‌ بزووتنه‌ ده‌بێت له‌ هه‌رێم تێپه‌ڕێت و زۆرجار بگاته‌ ئاستى جیهانى. وه‌كو چۆن ده‌بینین بزووتنه‌وه‌ى ژنانى ئه‌وروپى هه‌بووه‌, كاتێك كه‌ ئێمه‌ له‌ ئه‌زموونى ئه‌وانه‌وه‌ توانیمان هه‌وڵێكى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ كوردستان بخه‌ینه‌گه‌ڕ, ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى كه‌ تاڕاده‌یه‌ك ئازادى نه‌ته‌وه‌یى دواى راپه‌ڕین هاته‌دى, به‌ڵام تا ئێره‌ (18) ساڵ دواى ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌, ئه‌مه‌ ته‌نها هه‌وڵى كۆمه‌ڵایه‌تین هه‌ندێكجار ئه‌م هه‌وڵانه‌ ئه‌چنه‌ پێشه‌وه‌و فشارى گه‌وره‌ دروست ده‌كه‌ن, هه‌ندێكجاریش ئه‌وه‌ستن و به‌ربه‌ستى گه‌وره‌ له‌به‌رده‌میان دروست ده‌بێت, رێنمایى حزبى و حكومى زۆرجار له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ ئه‌كرێ, ئه‌م هه‌وڵانه‌ نه‌بووه‌ته‌ هێزێكى گه‌وره‌, په‌رت و بڵاو لێره‌ و له‌وێ, هه‌ریه‌ك به‌ مه‌زاجى خۆى كار ده‌كات, بۆیه‌ ده‌بینین ئه‌و هه‌وڵانه‌ له‌ شوێنى خۆى كاریگه‌رى هه‌یه‌, له‌ناوچه‌یه‌كى بچوكى لۆكه‌ڵى كاریگه‌رى هه‌یه‌, به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى كوردستان تا ئێره‌ نه‌مانتوانیوه‌ به‌رپه‌رچى وتارێك بده‌ینه‌وه‌ كه‌ پێیانوایه‌ مافى ژنان له‌ كوردستان پارێزراوه‌. ئه‌و ژنانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌نووسن ژماره‌مان كه‌مه‌, وه‌زاره‌تێكمان هه‌بوو نه‌مانتوانى وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌ى به‌رین, ئه‌و نوێنه‌رانه‌ى ده‌بنه‌ نوێنه‌رى ئێمه‌ وه‌كو ژن نوێنه‌رایه‌تى ناكه‌ن, تاكو ئێستا ژنى ئێمه‌ ته‌نانه‌ت به‌رپرسى رێكخراوه‌كانیشمان خۆیان له‌ واقیعى خۆیاندا پراكتیكانه‌ ئه‌و جه‌نگه‌یان نه‌كردووه‌ كه‌ جه‌نگێكى مرۆییه‌ ئه‌وان به‌رێته‌وه‌ ئاستى به‌ مرۆڤ بوونیان, بۆیه‌ ده‌توانین بڵێن له‌ كوردستان شتێك نییه‌ به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ى ژنان.
شه‌قام: ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ژنانی كوردستان په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر  خۆكوشتن و خۆسووتاندن بۆ رزگاربوون له‌ چه‌وساندنه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى، ئاگر ده‌توانێ چ په‌یامێكى پێ بێت؟ ئایا گوزارشت له‌ دڕنده‌یى كلتوور ده‌كات, یان لاوازبوونى كه‌سێتى ژنى كورد؟
سه‌میره‌ محه‌مه‌د: هه‌ردوووكیان له‌یه‌ك كاتدا. خۆى خۆكوشتن جۆرێكه‌ له‌ هاوار له‌ زیندانێكه‌وه‌, هه‌میشه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ راپێچى زیندان ده‌كرێن كه‌ بێهێز كراون یان خۆیان بێهێزن, ژنانى ئێمه‌ له‌ جۆرى یه‌كه‌میانن, ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ خاوه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كى لاوازن و بێهێز كراون, ئه‌گه‌ر سه‌یرى تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه‌ى خۆمان بكه‌ین, بۆ مرۆڤى كچ و تاكى مێ ده‌بینین ئه‌و مرۆڤه‌ كه‌مه‌یه‌ كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى كچ بوونییه‌وه‌ تا قۆناغى به‌ هاوسه‌ربوونى و به‌ساڵاچوونى, جۆر و شێوازه‌كانى مامه‌ڵه‌ كردن, ئه‌گۆڕێن, به‌ڵام هه‌مووى له‌ ئاستێكدا ئه‌و ئاسته‌ له‌ مرۆڤبوونى ئه‌و كه‌م ده‌كاته‌وه‌, هه‌روه‌ها به‌ پله‌ دوو سه‌یر ده‌كرێت, له‌ عه‌قڵیدا گومان دروست ده‌كرێت, هه‌میشه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ گه‌وره‌بوونیدا گومانى ئه‌وه‌ى لێده‌كرێت, خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى بێهێزبن, بۆیه‌ زۆربه‌ى ئه‌و ژنانه‌ى ئێمه‌ كه‌ په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌به‌ن, ده‌لاله‌ته‌ له‌ ئازارێك له‌ هاوارێك له‌ رق و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ به‌رامبه‌ر به‌ بوونى تاكێك كه‌ مێیه‌, به‌هۆى مرۆڤبوونییه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌دا به‌ كه‌متر ده‌بینرێت, خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كى بێهێزى بۆ دروست ده‌كرێت, كاتێكیش متمانه‌ به‌خۆى ده‌كات, ئه‌كه‌وێته‌ جه‌نگێكه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بسه‌لمێنێ هێزه‌كان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى گه‌وره‌تر ده‌بن, له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ مرۆڤى مێ به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵده‌كه‌وێت خاوه‌ن كه‌سایه‌تى به‌هێز بێت.           
شه‌قام: لاوازبوونی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری پێویست له‌ نێوان رێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی ئافره‌تان چ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ره‌وشی ئافره‌تان له‌ كوردستاندا هه‌یه‌؟
سه‌میره‌ محه‌مه‌د: ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانى نه‌بوونى بزووتنه‌وه‌ى ژنان. یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كان لاوازى گوتارێكه‌ له‌نێوان رێكخراوه‌كان به‌هه‌موو جیاوازیه‌كانییه‌وه‌, ئێمه‌ ناڵێین له‌ ئاستى بیركردنه‌وه‌یاندا جیاواز نه‌بن, به‌ڵام ئه‌م جیاوازیانه‌ ده‌بێ له‌ژێر چه‌ترێكدا كۆبێته‌وه‌, ئه‌و چه‌تره‌ ئامانجێكى گه‌وره‌ى هه‌بێت كه‌ ئامانجى كاركردنه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ ئینسانییه‌كانى ژن, به‌ڵام وه‌كو ده‌بینین له‌ كوردستان ئه‌و په‌رتبوونه‌ى رێكخراوه‌كانى ژنان به‌خۆیانه‌وه‌ بینیوه‌, هه‌ندێكیان لاوازى ئه‌وانى نیشانداوه‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌ك, گوتارێكى گه‌وره‌ دروست بكه‌ن, بۆ نموونه‌ له‌م سه‌رى چه‌په‌وه‌ بۆ ئه‌و سه‌رى عیلمانی زۆرجار ده‌بین له‌ تۆڕێكدا كۆبوونه‌ته‌وه‌, ئه‌مه‌ شێوه‌ شكلیه‌كه‌یه‌تى كه‌ هه‌موومان ئیشى تێدا ده‌كه‌ین, به‌ڵام له‌ناوه‌خندا چه‌ندین شه‌ڕى گه‌وره‌ له‌نێوان ئه‌و رێكخراوانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى ژن زۆر كه‌وتووه‌. زۆرجار كار بۆ مه‌سه‌له‌یه‌كى یاسایى ده‌كرێت كه‌ خزمه‌ت به‌ ره‌وشى ژن ده‌كات, له‌ ده‌ره‌نجامدا پێویسته‌ ئه‌و گروپ و رێكخراوانه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ن, ئه‌م هه‌نگاوه‌ یاساییه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببه‌ن, به‌ڵام ده‌بینین له‌ناو خۆیاندا جۆرێك له‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌ و ساردبوونه‌وه‌ رووده‌دات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌ندێكیان له‌بیر و بۆچوونیان و ئایدییان زاڵتره‌ به‌رامبه‌ر به‌و ئامانجه‌ى كه‌ بۆى دروستبوون, كه‌واته‌ رێكخراوه‌كانى ئێمه‌ نه‌یانتوانیوه‌ بچنه‌ سه‌رپێى خۆیان له‌وێشه‌وه‌ تاكى سه‌ربه‌خۆ و كادیرى بوێر دروست بكه‌ن و ببنه‌ داكۆكیكار و فشارێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش نه‌بوو, ده‌توانین بڵێین ئه‌مه‌ به‌ربه‌سته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ شتێك دروست ده‌بێت, به‌ناوى بزووتنه‌وه‌ و هێزێكى گه‌وره‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى كه‌ به‌ بزووتنه‌وه‌ى ژنان ناو ببرێت, كه‌واته‌ یه‌كێك له‌ هۆكاره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كان دوورى ئه‌و رێكخراوانه‌یه‌ له‌ یه‌كترى. ئه‌زموونى رێكخراوه‌یى ژنانى ئێمه‌ به‌هۆى ئه‌و كێبڕكێیه‌وه‌ كه‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌, مه‌سه‌له‌ى ژنانى له‌باربردووه‌, به‌ڵام به‌هۆى سه‌رقاڵبوونیانه‌وه‌ به‌ خۆبه‌خۆیى ناوخۆیى نه‌توانراوه‌ پرسى ژن به‌ره‌و پێش ببرێت, لێره‌ش جه‌ماوه‌رى ژن به‌ پله‌ى یه‌كه‌م و پرسێكى ئینسانى گه‌وره‌ زه‌ره‌رمه‌ندبووه‌, بۆیه‌ ئه‌و به‌ربه‌ست و بڵاویه‌ى ژنان و نه‌بوونى گوتارێكى سه‌ربه‌خۆ و ده‌ستێوه‌ردانى حزب و لاوازى بارى ئابوورى رێكخراوه‌كانى ژنان, هه‌روه‌ها بوونى كه‌سانێك له‌و رێكخراوانه‌ كه‌ ته‌واو باوه‌ڕدار نین به‌ مافه‌كانى مرۆڤ, ئێمه‌ زۆرمان بینى له‌و نموومانانه‌ى كه‌ داكۆكیكار بوون له‌ مافه‌كانى ژنان, به‌ڵام دواى ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌بده‌ئى خۆى هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌, یان سه‌ربه‌هه‌وێ شوو ده‌كات, ئه‌مه‌ جۆرێكه‌ له‌دووفاقییه‌ت له‌ هه‌ندێك كادیرى رێكخراوه‌یى ژنانى ئێمه‌ به‌دى كرا, ئه‌مه‌ش زۆرجار ئه‌زموونى ژنى له‌ كوردستان له‌باربردووه‌.   
شه‌قام: كێشه‌و قسه‌وقسه‌ڵۆكی سه‌یر له‌نێوان رێكخراوه‌كانى ژناندا هه‌یه‌، ده‌بێت ئه‌م شه‌ڕه‌ ناوخۆییه‌ ئه‌نجامى چی بێت؟
سه‌میره‌ محه‌مه‌د: ئه‌مه‌ ئه‌وپه‌ڕى نابه‌رپرسیاره‌تییه‌ له‌ خودى ئه‌و رێكخراو و كه‌سانه‌ى كه‌ ئه‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌و جۆره‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌, چونكه‌ هه‌موو كات كۆمه‌ڵگه‌ كه‌ هێزێكى به‌ دڵ نییه‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌دات, ناكۆكى بخاته‌ نێوانیان, ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت چۆن ژنێك كۆمه‌ڵگه‌ هه‌وڵى ئازاردانى ده‌دات, به‌ هه‌مان شێوه‌ رێكخراوه‌كانى ژنان كۆمه‌ڵگه‌ هه‌وڵده‌دات له‌ناویان به‌رێت, وه‌كو چۆن راسته‌وخۆ پێمان ده‌ڵێن رێكخراوه‌كانى ژنان سه‌رچاوه‌ى فه‌سادن, ئه‌مه‌ ده‌لاله‌تى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌ دوژمنایه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى ژناندا, به‌ڵام  ده‌بینى زۆرجار رێكخراوه‌كانى ژنان ده‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌و گه‌مه‌ بێمانایه‌وه‌, ئه‌و گه‌مه‌یه‌ش زۆرجار له‌ كاتیان ئه‌كوژێت, له‌ تواناى ئه‌وان ئه‌بات و دووریان ده‌خاته‌وه‌ له‌و ئامانجه‌ى كه‌ بۆى دروستبوون, هه‌موو

وه‌زاره‌تێكمان هه‌بوو نه‌مانتوانى وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌ى به‌رین

كۆمه‌ڵگه‌ به‌ به‌رده‌وامى له‌ دوژمنایه‌تییه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانى ژناندا

كاتیش ئه‌وانه‌ى ئه‌كه‌ونه‌ ناو ئه‌و جۆره‌ گه‌مانه‌وه‌ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ن كه‌ ئاستى به‌رپرسیارێتیان به‌رز نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ مافه‌كانى ژنان, چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك هه‌ر كادیرێكى رێكخراوه‌یى رۆژێك له‌رۆژان كه‌یسێك چووبێته‌ لاى ئه‌وه‌ ویژدانى ده‌جوڵێت نه‌كه‌وێته‌ ناو ئه‌و گه‌مانه‌وه‌, ئێمه‌ بینیمان زۆرجار دوو ژنى دوو رێكخراوى جیاوازى ژنان سه‌رقاڵ ده‌كه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ى بكه‌ونه‌ ناو شه‌ڕى راگه‌یاندن له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتریه‌وه‌, ره‌نگه‌ ئه‌و سه‌رقاڵكردنه‌مان بۆ ئه‌وه‌ بێت, بیانه‌وێت مه‌سه‌له‌یه‌ك تێپه‌ڕێنن تا به‌ زه‌ره‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ى ژن بكه‌وێته‌وه‌. كه‌واتا دروستكردنى كه‌لێن له‌ڕێگه‌ى ئه‌و قسه‌وقسه‌لۆكه‌وه‌ كه‌ له‌ ئاستى خه‌ڵكى دیارى ناو رێكخراوه‌كاندا ده‌كرێت, ده‌لاله‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ هێزێك هه‌یه‌, ده‌یه‌وێت ئه‌م هێزه‌ له‌ ئه‌گه‌رى دروستبوونى بووه‌ستێنێ و بیباته‌وه‌ بۆ قۆناغى دواتر و پاشه‌كشه‌ى پێبكات, چونكه‌ بوونى ئه‌و مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ئه‌و. 
شه‌قام: چاره‌نووسى ژنى كورد به‌كوێ ده‌گات؟ ئایا ئاسۆى بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌ تا ژنى كورد له‌م میحنه‌ته‌ رزگار بكات؟
سه‌میره‌ محه‌مه‌د: بۆ دروستبوونى بزووتنه‌وه‌ى ژنان كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌یه‌. یه‌كه‌م شت وه‌لانانى ئه‌و هه‌موو ناكۆكى و جیاوازیانه‌ى كه‌ پێمانوایه‌ جیاوازیه‌. دووه‌م شت پێداچوونه‌وه‌ به‌و په‌یامه‌ى كه‌ بۆى دروستبووین, زۆرجار بینیومانه‌ رێكخراوه‌كانى ژنان له‌ دانیشتنێكیانه‌ بیریان ئه‌چێته‌وه‌ خۆیان بۆچى دروستبوون. دووه‌م پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئامانجى دروستبوون و ئه‌و په‌یامه‌ى كه‌ پێى دروستبوون. سێهه‌مین شت كۆڵنه‌دان و داكۆكیكردن و جه‌ساره‌ت نواندن له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ى كه‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ ئه‌خوڵقێت. چواره‌میش دانانى پرنسیپى گه‌وره‌ كه‌ وه‌كو په‌یمانێكى شه‌ڕه‌ف وا بێت له‌نێوان ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ بۆ یه‌ك ئامانج دروستبوون, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێمه‌ ئه‌وانه‌مان نییه‌ كه‌ ئه‌شكرێت هه‌مان بێت, ده‌توانین بڵێین ئێمه‌ ئاسۆمان هه‌یه‌, چاره‌نووسى ژنى كورد ناكرێ ئێمه‌ له‌بارى ببه‌ین, ئه‌گه‌رچى هه‌نگاوى باش نراوه‌, به‌ڵام هه‌نگاوه‌كانمان زیاتر به‌ره‌و دواوه‌ رۆشتووه‌, ناتوانین ژنى كورد نائومێد بكه‌ین, به‌ تایبه‌تى ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌ست به‌ به‌رپرسیارێتى ئه‌كه‌ن, لێره‌ و له‌وێ ژماره‌یان كه‌مه‌, هه‌ندێك ژن هه‌یه‌ به‌ مه‌بده‌ئى كار ده‌كه‌ن, ئێمه‌ دڵمان به‌وانه‌ خۆشه‌ ئه‌وانه‌ش جێ ده‌ستیان دیاره‌, ئه‌گه‌ر ئێستا دانى پیانه‌نرێ له‌ داهاتوودا ده‌رده‌كه‌وێ, دڵنیام ئه‌و ژنانه‌ى له‌ رێكخراوه‌كان و له‌ ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوه‌كان به‌ مه‌بده‌ئى بۆ پرسى ژن كار ناكه‌ن, به‌رى كارى ئه‌وان درێژ نابێت و كۆمه‌ڵگه‌ جێیانده‌هێڵێ و ئه‌وان ده‌بنه‌ به‌شێك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتوو و خه‌ڵكى پێشكه‌وتوو جێیان ده‌گرنه‌وه‌. نابێ بیرمان بچێت بارى ژنى كورد زۆر خراپه‌, به‌ڵام ژنانیش هۆشیار بوونه‌ته‌وه‌ به‌ ئاستى ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌و به‌پرسیارێتییه‌ بكه‌ن, هه‌ندێكیان خۆیان بڕۆن و به‌شدار بن له‌و پرۆسه‌یه‌ى كه‌ پێى ده‌ڵێن پرۆسه‌ى داكۆكیكردن وبه‌ره‌وپێش بردنى ره‌وشى ژن, چاره‌نووسى ژنى كورد ئێستا له‌ مه‌ترسیدایه‌, به‌ڵام له‌ داهاتوودا ده‌بێ كار بكه‌ین و ئاسۆى پێببه‌خشین, ژماره‌ى رێكخراوه‌كان زیاد ده‌كات و خه‌ڵكى مه‌بده‌ئیمان كه‌م ده‌كات, یاساكانمان باش ده‌ڕۆن, به‌ڵام جێبه‌جێكارى یاساكانمان له‌ خۆوه‌ و به‌ مه‌زاجى كار ده‌كه‌ن, خه‌ڵكانێكمان هه‌یه‌, به‌ناوى ژنه‌وه‌ كارده‌كه‌ن و خه‌ڵكانێكى زۆریش هه‌ن له‌ مه‌یدان كار ده‌كه‌ن و كاره‌كانیان ده‌فه‌وتێت و دڵسارد ده‌بنه‌وه‌, ئه‌وانه‌ له‌وانه‌یه‌ زۆرجار وڵات جێبێڵن, ئێستا نیگه‌رانى هه‌یه‌, ئه‌گه‌ر نیگه‌رانیش نه‌بێت هه‌وڵى گه‌وره‌ دروست نابێت.

سه‌میره‌ محه‌مه‌د:
*ساڵى (1980) له‌ سلێمانى له‌دایكبووه‌، *هه‌ڵسوڕاو له‌ بوارى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕێكخه‌رى گروپى (19) بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى و ئه‌ندام له‌ چه‌ندین تۆڕى تایبه‌تى رێكخراوه‌كانى ژنان و چه‌ندین كارى دیكه‌، *رۆژنامه‌نووس و چالاك له‌ بواره‌كانى ژنان.

نێردراوه له : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 له‌لایه‌ن admin


ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : bip45nez
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

به‌كارهێنه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی بۆچوون و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .

به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت هه‌وال
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن admin


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت هه‌وال:




پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 0
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 0

تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ




هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.22 چركه‌