Shaqam.Net - 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 542
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی




هه‌واڵ:
هه‌وال

به‌رپرسى مه‌سیحیه‌كانى قه‌ڵادزێ بۆ شه‌قام:
" ته‌نها به‌خۆشه‌ویستى وه‌ڵامى هێرشه‌كانى مامۆستایانى ئایینى ده‌ده‌ینه‌وه‌"

ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێرومێ  له‌قه‌ڵادزێ  واز له‌ئاینى ئیسلام دێنن و باوه‌ڕ به‌ئایینى مه‌سیح دێنن, به‌رپرسى مه‌سیحیه‌كانى سنورى پشده‌رو بیتوێنیش  ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ "له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینى و كه‌سانى توندڕه‌وى ئاینى ناو خێزانه‌كانه‌وه‌ كێشه‌ى زۆر بۆ كچان وكوڕانى هاوبیروباوه‌ڕه‌كانیان له‌ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كرێت و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌",جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌" مامۆستایانى ئایینى مافى ئه‌وه‌یان نییه‌ ڕێگربن له‌به‌رده‌م خواسته‌كانى ئێمه‌, چونكه‌ ئێمه‌ش مافى بوون و ئازادى بیروڕاى ئایینى خۆمان هه‌یه‌".
"كۆژین خدر" شوانى كڵێساى مه‌سیحى كوردستان له‌ پشده‌ر – بیتوێن , له‌دیدارێكى تایبه‌تى گۆڤارى شه‌قام دا وه‌ڵامى چه‌ند پرسیارێكى تایبه‌ت به‌ گه‌نجه‌ مه‌سیحیه‌كانى قه‌ڵادزێ ده‌داته‌وه‌و ڕه‌خنه‌ش له‌ ئیداره‌ى ناوچه‌ى پشده‌ر ده‌گرێت كه‌به‌ پێى قسه‌ى  ناوبراو له‌زۆر ڕوه‌وه‌ كه‌م ته‌رخه‌مى له‌به‌رامبه‌ریان ده‌نوێنێت.

 



دیدارى: محه‌مه‌د چاوشین

شه‌قام: بارودۆخى باوه‌ڕدانى مه‌سیح له‌ سنورى پشده‌ر چۆنه‌, ئایا ڕوو له‌گه‌شه‌ن یان به‌پێچه‌وانه‌وه‌؟
كۆژین: ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌ئاسایى به‌ڕێ كه‌وتووین و به‌و شێوازه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین, ڕه‌وتى گه‌شه‌كردنمان به‌شێوه‌یه‌كى باش و ئاسایى ڕێده‌كات كه‌ به‌ به‌راورد به‌چه‌ند ساڵى ڕابردوو هه‌ست ده‌كرێت گه‌شه‌كردنێكمان به‌خۆوه‌ بینیوه‌, به‌ڵام گه‌شه‌كردنه‌كه‌ له‌سه‌رخۆو هێدى هێدییه‌.
شه‌قام: له‌و ماوانه‌ى پێشودا له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئاینیه‌وه‌ هێرشتان ده‌كرایه‌سه‌رو به‌كافرو هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ له‌دینى ئیسلام له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران, ئێستاش ئه‌و هێرشانه‌ به‌رده‌وامن؟
كۆژین: نه‌خێر,خۆشبه‌ختانه‌ ئێستا وانه‌ماوه‌ , ئێستا هه‌ست ده‌كه‌ین كه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینیه‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ بۆ سه‌ر هاوبیرو باوه‌ڕه‌كانمان كه‌م بوونه‌ته‌وه‌, كه‌م بوونه‌وه‌ى هێرشه‌كانیش په‌یوه‌ندى به‌ كه‌م چالاكى و بێده‌نگى ئێمه‌وه‌ نییه‌, هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه‌ ئێمه‌ پێشبینى ئه‌وه‌مان كردبوو كه‌ هێرش بۆ سه‌رسه‌رمان له‌لایه‌ن توندڕه‌وانى ئایینیه‌وه‌ تاماوه‌یه‌كى زۆر به‌رده‌وام ده‌بێت تا خۆیان به‌ڕاستیه‌كان ده‌گه‌ن, چونكه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه‌ دژ به‌په‌یڕه‌وانى ئایینى مه‌سیح له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌یانكرد هه‌موویان ناڕاست ده‌رچوون.
شه‌قام: بیستومانه‌ كۆمپیته‌ر و هه‌ندێك  كه‌ل و په‌لى جۆراوجۆرتان له‌ناوچه‌ى پشده‌ر دابه‌ش كردووه‌, ئه‌وه‌ چۆن بووه‌؟
كۆژین: ئێمه‌ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌نین كه‌ هه‌ر هه‌بین, به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ هه‌ین تا"شایه‌تى بۆ ڕاستى بده‌ین",جیاواز له‌وه‌ش هه‌موو بیركردنه‌وه‌مان و سه‌رجه‌مى ئه‌و شتانه‌ى له‌ئینجیله‌وه‌ فێرى بووین چاكه‌ و چاكه‌ كردنه‌. له‌ساڵى 2005 نزیكه‌ى 145 كۆمپیوته‌رمان به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌ڵادزێ و به‌ئاگادارى قایمقامى قه‌زاى پشده‌ر به‌سه‌ر قوتابخانه‌و خوێندنگاكانى سنورى ناوچه‌ى پشده‌ر دابه‌ش كردووه‌, به‌هه‌زاران پێڵاو و جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لى منداڵانه‌مان له‌ شوێنه‌ جیاجیاكانى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر دابه‌شكردووه‌, دیاره‌ ئێمه‌ ئه‌وكارانه‌ به‌ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمان ده‌زانین و نایكه‌ینه‌ منه‌ت به‌سه‌ر شانى هیچ كه‌سێكه‌وه‌.
شه‌قام: ئه‌و شتانه‌ كێ بۆ ئێوه‌ى دابین كردووه‌ یان ئێوه‌ ئه‌و شتانه‌تان له‌كوێوه‌ هێناوه‌؟
كۆژین: سه‌ره‌تا له‌گه‌ڵ دابه‌ش كردنى ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ ئێمه‌ ڕامانگه‌یاند كه‌ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ له‌ڕێگاى ڕێكخراوه‌ خێرخوازه‌كانه‌وه‌ هاتوون, ئه‌و ڕێكخراوه‌ خێرخوازیانه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات و له‌كه‌نیسه‌كان ئه‌و شتانه‌ كۆده‌كه‌نه‌وه‌و ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستانیان ده‌كه‌ن, دواتر له‌ڕێگاى كه‌نیسه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ناوچه‌ جیاجیاكانى كوردستان ڕه‌وانه‌ ده‌كرێن و بڵاوده‌كرێنه‌وه‌. ئه‌و 145 كۆمپیوته‌ره‌ى باسم كرد له‌لایه‌ن ڕێكخراوى "كایرۆس"ى ناحكومى ئه‌مه‌ریكیه‌وه‌ بۆمان دابین كران.
شه‌قام: خه‌ڵكانى سه‌ر به‌لایه‌نه‌ ئیسلامیه‌كانى ناوچه‌كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێوه‌ سه‌ر به‌ده‌وڵاتانى ده‌ره‌وه‌ن, وه‌ڵامى ئێوه‌ له‌وباره‌وه‌ چییه‌؟
كۆژین: زۆرجار قسه‌وقسه‌ڵۆكى جۆراوجۆر له‌وناوچه‌یه‌ دژ به‌ ئێمه‌ ده‌كرێن, گوایه‌ ئێمه‌ سه‌ربه‌ حكومه‌ته‌كانى ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاین و له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه‌ پاره‌و پێداویستیه‌كانمان بۆ دابین ده‌كرێت, به‌ڵام به‌تێپه‌ڕبوونى كات ئه‌و درۆ و بوختانانه‌ ده‌بنه‌ بڵقى سه‌ر ئاو و پوچه‌ڵ ده‌بنه‌وه‌ و ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ هه‌موویان ناڕاست و  بێ بنه‌مان. به‌هۆى ئه‌و تۆمه‌ته‌ ناڕه‌وایانه‌شه‌وه‌ كه‌ ده‌درێته‌ پاڵمان, به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئاینى و كه‌سانى توندڕه‌وى ئاینى ناو خێزانه‌كانه‌وه‌ كێشه‌ى زۆر بۆ كچان وكوڕانى هاوبیروباوه‌ڕمان له‌ناوچه‌كه‌ دروست ده‌كرێت و ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌.
شه‌قام: له‌ڕووى مامه‌ڵه‌كردنه‌وه‌ ئیداره‌ى حكومه‌تى هه‌رێم له‌و ناوچه‌یه‌ تاچه‌ند هاوكارتانه‌؟
كۆژین: مامه‌ڵه‌ى ده‌سه‌ڵات لێره‌ له‌گه‌ڵمان وه‌ك پێویست نییه‌, قایمقامى قه‌ڵادزێ  كه‌ لێره‌ به‌رپرسى سه‌رجه‌م یه‌كه‌ ئیداریه‌كانى ناوچه‌ى پشده‌ره‌ له‌زۆر ڕووه‌وه‌  له‌به‌رامبه‌رمان كه‌م ته‌رخه‌مى نواندووه‌, له‌و ماوانه‌ى پێشودا خانوویه‌كمان به‌كرێ گرت بۆ ئه‌وه‌ى كاروبارى ئاسایى ڕۆژانه‌ى خۆمانى تێدا ڕایى بكه‌ین, زۆرتریش مه‌به‌ستمان بوو ئه‌و خانووه‌  وه‌كو میوانخانه‌یه‌ك به‌كاربێنین بۆ هاوبیروباوه‌ڕه‌كانى خۆمان كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه‌ یان له‌شاره‌كانى ترى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌  به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى كارێكى خێرخوازى له‌ ناوچه‌كه‌مان سه‌ردانمان ده‌كه‌ن, چونكه‌ تائێستا له‌هه‌موو ناوچه‌ى پشده‌ر تاكه‌ ئوتێلێكى لێ نییه‌, بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پرسمان به‌ئاسایشى قه‌ڵادزێ كردو ڕه‌زامه‌ندیشیان نیشاندا, پێشه‌كى كرێى شه‌ش مانگ كرێى خانووه‌كه‌مان دا كه‌ "1800" دۆلار بوو, به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ بانگ كراین

(مامۆستایانى ئایینى مافى ئه‌وه‌یان نییه‌ ڕێگربن له‌به‌رده‌م خواسته‌كانمان)


و گوتیان بۆتان نییه‌ بچنه‌ ئه‌و خانوه‌وه‌.
شه‌قام: بیانووى پۆلیس چى بوو؟
كۆژین:  بیانوه‌كه‌یان ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئێمه‌ مۆڵه‌تى یاسایمان نییه‌, ئه‌وه‌ش تاوانى ئێمه‌ نییه‌ كه‌ تائێستا موڵه‌تمان نییه‌, چونكه‌ به‌سه‌دان مامه‌ڵه‌ى ناته‌واوكراومان هه‌یه‌ كه‌ ده‌ستى ده‌ستى ئێجگار زۆریان پێكردین بۆ ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى یاسایى. حكومه‌ت به‌رپرسه‌ له‌وه‌ى كه‌مۆڵه‌تى یاسایمان نییه‌ چونكه‌ هاوكاریمان ناكه‌ن.
شه‌قام: كاتێك له‌لایه‌ن مامۆستایانى ئایینیه‌وه‌ هێرشتان ده‌كرێته‌ سه‌ر و به‌كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن ئێوه‌ چۆن وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه‌؟
كۆژین: وه‌ك چۆن ئێمه‌ مافى ئه‌وه‌مان نییه‌ ڕێگرى له‌مافه‌كانى ئه‌وان بكه‌ین, مامۆستایانى ئاینیش مافى ئه‌وه‌یان نییه‌ ڕێگربن له‌به‌رده‌م خواسته‌كانى ئێمه‌, چونكه‌ ئێمه‌ش مافى بوون و ئازادى بیروڕاى ئاینى خۆمان هه‌یه‌,ئێمه‌ هیچ كاتێك گله‌یى ناكه‌ین له‌سه‌ر دروست كردنى مزگه‌وت نه‌ك له‌هه‌موو كۆڵانێك به‌ڵكو با له‌به‌رده‌مى هه‌رماڵێكدا مزگه‌وتێك قوت بكرێته‌وه‌.پێم سه‌یره‌ مامۆستایانى ئاینى ڕێگرده‌بن له‌به‌رده‌م دروست كردنى كه‌لیسا؟ مامۆستایانى ئاینى ئازادن ته‌نانه‌ت له‌دژایه‌تى كردنیشماندا, ئێمه‌ وه‌ك په‌یڕه‌وانى ئاینى مه‌سیح ته‌نها به‌خۆشه‌ویستى وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌. چونكه‌ هه‌موو په‌یامى مه‌سیح له‌ده‌ورى خۆشه‌ویستیدا ده‌سوڕێته‌وه‌, كاتێك عیساى مه‌سیحیان له‌خاچدا, ئه‌و خۆشه‌ویستى بۆ ده‌ربڕین و داواى لێخۆشبوونى بۆكردن و گوتى "خودایه‌ بیانبه‌خشه‌ ئه‌وانه‌ نازانن چى ده‌كه‌ن".
شه‌قام: ده‌توانى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌مان پێ بڵێى كه‌ له‌ سنورى ده‌ڤه‌ى پشده‌ر ڕوویان له‌ئاینى مه‌سیح كردووه‌؟
كۆژین: ناتوانم ژماره‌ بڵێم, به‌ڵام له‌ناوچه‌ى پشده‌ر زیاتر له‌ 300 كه‌س  له‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زى نێرو مێ باوه‌ڕیان به‌ ئاینى مه‌سیح هێناوه‌.

كۆژین خدر:
 ساڵى 1976 له‌ ناحیه‌ى "هێرۆ" ى ناوچه‌ى پشده‌ر له‌دایك بووه‌، ده‌رچووى قۆناغى ناوه‌ندییه‌، ئێستا نیشته‌جێى قه‌ڵادزێیه‌و شوانى كڵێساى مه‌سیحى كوردستانه‌ له‌ سنورى پشده‌رو بیتوێن.

نێردراوه له : شه‌ممه‌، 16 گه‌ڵارێزان ، 2709 له‌لایه‌ن admin


ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : nak96weq
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

به‌كارهێنه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی بۆچوون و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .

به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت هه‌وال
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن admin


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت هه‌وال:




پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 5
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 1


تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ




هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.17 چركه‌