Shaqam.Net - 


گه رانه وه بۆ یه كه م په ر

په‌ری یه‌كه‌م

په‌یوه‌ندی

ریكلام

پرۆژه‌ وێنه‌ى شه‌قام




لیستی سه‌ره‌كی
به‌سته‌ری خێرا
لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی هه‌واله‌كان
به‌شی به‌كارهێنه‌ران
گشتی
خزمه‌ت گوزاری سایت



ڕاپرسی
گۆڤارى شه‌قام چۆن ده‌بینیت؟

باش
خراپ
مام ناوه‌ند



ئه‌نجام
ده‌نگه‌كان

ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 542
پێشنیاره‌کان : 4



ئەرشیف

ژمارە170

ژمارە169

ژمارە168

ژمارە167

 

ژمارە166

 

ئه‌رشیفی گشتی





نه‌هزه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌كۆنگره‌دا به‌ شیعر ناڕه‌زایه‌تییان ده‌بڕى:
عه‌لى باپیر، له‌ شیرى بۆ ئه‌میرى هه‌تا پیرى !


تایبه‌ت به‌(شه‌قام):
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ى رابردوو كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌به‌شداری شه‌شسه‌دوحه‌فتاوپێنج ئه‌ندام كه‌ سه‌دویازده‌یان ئافره‌ت بوون كۆنگره‌ی دووه‌می خۆی له‌ شاری هه‌ولێر به‌ست هه‌رچه‌نده‌ بڕیار بوو كۆنگره‌كه‌ چه‌ند ڕۆژێك بخایه‌نێت, به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو كۆنگره‌ له‌به‌ر ده‌نگی ناڕه‌زایی‌و ده‌ركه‌وتن‌و خۆئاشكراكردنی باڵی نه‌هزه‌كان ناچار بوون به‌ دوو ڕۆژ كۆتایی به‌ كۆنگره‌ بهێنن. به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ كه‌ ڕووداوه‌كانی كۆنگره‌ی دووه‌می بۆ (شه‌قام) گێڕایه‌وه‌، ناكۆكیه‌كان ده‌ركه‌وتن‌و نه‌هزه‌كانیش توڕه‌بوون به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ره‌تای پێشكه‌شكردنی وتاری عه‌لی باپیر ئه‌میری هه‌ڵبژێردراو به‌شێوه‌یه‌كی نه‌فه‌س بڕو هه‌ڵچوونه‌وه‌ كه‌ ووتبووى" كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوتله‌و كوتله‌بازی تێدانیه‌, قبوڵیش ناكه‌ین له‌ كه‌س كوتله‌بازی بكات", له‌هه‌مان ئه‌م ووتاره‌دا ئه‌میری كۆمه‌ڵ دانی به‌وه‌دانا, كه‌"چه‌ند ئه‌ندامێكی دڵنه‌خۆش له‌ناو خۆماندا (كۆمه‌ڵ) ڕه‌نگه‌ حه‌زی له‌ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵ‌و ئه‌م كاروانه‌ نه‌بێت" ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ كادیرێكى كۆمه‌ڵى ئیسلامییه‌و یه‌كێك بووه‌ له‌ به‌شدارووانى كۆنگره‌كه‌ ئه‌م هه‌ڵچوونه‌و ده‌سته‌واژه‌ی دڵنه‌خۆش به‌ ئاماژه‌یه‌كی زه‌ق داده‌نێت, كه‌ كه‌موكوڕی‌و ته‌نانه‌ت كوتله‌وكوتله‌بازیش له‌ناو حزبه‌كه‌یاندا بوونی هه‌یه‌، ئه‌و كه‌ نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت وتیی "ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ له‌ كۆمه‌ڵدا بۆ باڵی م.عه‌لی باپیر یه‌كلایی بۆته‌وه‌و به‌نموونه‌ له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌م باڵی م.عه‌لی باپیر‌و باڵی نه‌هزه‌كان ده‌رچوون, به‌ڵام له‌ كۆنگره‌ی دوو, ئاڵوگۆڕ به‌ كوتله‌ى ڕیفۆڕمخوازه‌كان كرا, ئه‌ویش باڵی سه‌له‌فی‌و نه‌هزه‌ بوون, به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌رچوونی سه‌له‌فیه‌كان‌و په‌راوێزخستنی نه‌هزه‌كان بوو, باڵی مامۆستاش وه‌ك خۆی مایه‌وه‌, به‌ڵكو به‌هێزتریش بوون".



ئه‌و كادیره‌ به‌شداربووه‌ى كۆمه‌ڵ ده‌ڵێت" هه‌رچه‌نده‌ گۆڕانكاریه‌كان شمولین‌و بۆجوانكردنی هه‌یكه‌لی حزب بوو كه‌ گۆڕانكاریه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌ بوون, ئه‌ندامانی شورا, له‌ بیستویه‌ك كه‌سه‌وه‌ بوونه‌ سیى كه‌س به‌ ئه‌میرو پێشه‌وایه‌وه‌, كه‌ ئه‌مه‌ش به‌ڕای هه‌ندێ له‌ كادیره‌ باڵاكان جۆرێك له‌ فه‌وزا له‌ دانیشتنه‌كانی شورا دروست ئه‌كات, وه‌ له‌و سه‌دویازده‌ ئافره‌ته‌ی به‌شدار بوون ته‌نها یازده‌ كه‌سیان كاندیدی سه‌ركردایه‌تی بوون, به‌ڵام له‌ كاتی گوێ گرتن له‌ ڕه‌خنه‌كان‌و بۆچوونه‌كان سوعاد عه‌بدولقادر كادیری خوشكانی ئیسلامی هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌و كۆمه‌ڵێك ڕه‌خنه‌ی توند ئاڕاسته‌ی ئه‌میری كۆمه‌ڵ ده‌كات‌و بڕیاری پاشه‌كشه‌ له‌ كاندیدكردنی خۆى بۆ سه‌ركردایه‌تی ده‌كات"
به‌پێی زانیاریه‌كان هێشتا مه‌سه‌له‌ی شوان هه‌ورامی به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی باسی لێوه‌ نه‌كراوه‌و مشتومڕه‌كه‌ بۆ دانیشتنه‌كانی سه‌ركردایه‌تی ئاینده‌ دواخراوه‌, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌ندامێكی باڵای كۆنگره‌ به‌ (شه‌قام)ى وت "مه‌سه‌له‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی كاك شوان هه‌ورامی گه‌لێك ڕاسته‌قینه‌ی ده‌رخست, له‌وانه‌ په‌راوێزخستنی كۆمه‌ڵێكی تر له‌ كادیرانی حزب, كه‌ ره‌نگه‌ ئه‌وانیش به‌م زوانه‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی شوان هه‌ورامی ده‌رببرن, وه‌ ئه‌ندامانی په‌راوێزخراوی نه‌هزه‌ش هه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بێت‌و, ناكۆكیه‌كان زیاتر په‌ره‌ده‌سێنێ".
به‌پێی زانیاریه‌ باوه‌ڕپێكراوه‌كانیش له‌ناو كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ غه‌ڵبه‌غه‌ڵب‌و ناڕه‌زایی زۆر دروست بووه‌‌و به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ خۆكاندید كردنه‌وه‌ی ئه‌میرو پێشه‌وای كۆمه‌ڵ, ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵیش ئه‌م ڕاستیانه‌ی بۆ (شه‌قام) دركاند, كه‌" ده‌بووایه‌ مامۆستا عه‌لی باپیر خۆی نه‌پاڵاوتیایه‌ بۆ ئه‌میری حزب. ئه‌گه‌ر زۆریشیان له‌گه‌ڵ كردبایه‌, یانیش پۆستی پێشه‌وا نه‌مابوایه‌, به‌مجۆره‌ تێكه‌ڵیه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان ئه‌میرو پێشه‌وا نه‌ده‌بوو" هه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات باڵى نه‌هزه‌كانى ناو كۆمه‌ڵى ئیسلامى له‌كاتى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى عه‌لى باپیر بۆ پۆستى ئه‌میرى له‌ناو هۆڵى كۆنگره‌دا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دێڕه‌ شیعرێكیان وتوه‌ ئه‌ویش ( له‌شیرى بۆ ئه‌میرى هه‌تا پیرى) چونكه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى كۆمه‌ڵ ده‌ڵێ" زۆرینه‌ی كادیرانی كۆمه‌ڵ مامۆستا شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی بۆ ئه‌میرو مامۆستا عه‌لی باپیریان بۆ جێگر هه‌ڵبژاردبوو, به‌ڵام هیچ گوێیان به‌ زۆرینه‌ نه‌دا"، هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌شدا گرفتی زۆر‌وبۆری به‌شداری كردنی ئه‌ندامان خاڵێكی ناڕه‌زاییه‌كان بووه‌, كه‌ پێیان وابوو ئه‌ندام هه‌بووه‌ ساڵێك نابێت چۆته‌ ناو كۆمه‌ڵ, به‌شداری كۆنگره‌ی پێكراوه‌ و له‌كاتی كۆنگره‌شدا فه‌وزا دروست ده‌بوو, كه‌س نه‌یده‌توانی به‌نیازی دڵی خۆی گله‌یی‌و پێشنیاره‌كانی ده‌رببڕێت, ئه‌وه‌ش وه‌ك ئه‌و كادیرانه‌ى كۆمه‌ڵ ئاماژه‌ى ده‌ده‌نێ بێسه‌روبه‌ری لێژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ بوو, وه‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مجاره‌ بۆ ده‌رمانیش ئافره‌تێكی تێدانیه‌, ئه‌ی كوا مافی ئافره‌ت له‌ حزبێكی ئیسلامیدا؟

نێردراوه له : دووشه‌ممه‌، 2 سه‌رماوه‌رز ، 2709 له‌لایه‌ن admin


ناو: [ خۆ تۆماركردن ]

بابه‌ت:
 
ڕه‌یی:


:) ;) |) :- :( :0 :# *) ^) +)) :} |(( @: (:) :? :**

کۆدی پارێزه‌ر : fuj22sob
نوسینی کۆد :


[ گه‌رانه‌وه ]

به‌كارهێنه‌رانی نائه‌ندام مافی ناردنی بۆچوون و پێشنیار سه‌باره‌ت به‌م سایته‌یان نیه‌.
بۆ به‌کارهێنانی خزمه‌تگوزاری تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامان فۆرمی به‌ئه‌ندام بوون پر بکه‌نه‌وه‌ .

به‌سته‌ره‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان
· بابه‌ته‌کانی زیاتر سه‌باره‌ت
· بابه‌ته‌کانی تری نوسراو له‌ لایه‌ن admin


زۆربینراوترین بابه‌ت سه‌باره‌ت :




پله‌ دانان بۆ بابه‌ت
پله‌: 3.5
ژماره‌ی ده‌نگه‌كان: 2


تکایه‌ سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ بۆچوون بده‌ن:

باشترین
زۆر باش
باش
ناوه‌ند
خراپ




هه‌ڵبژاردنه‌کان

 چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌ چاپکردنی ئه‌م بابه‌ته‌



Powered By PHP-Nuke & Kurdish project By NajhSoft.Net



کردنه‌وه‌ی سایت له‌ ماوه‌ی‌ : 0.09 چركه‌